فڕاكسیۆنه كوردییه‌كان له به‌غدا بایكۆتی دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقییان كرد .
دكتۆر "سۆران ئیسماعیل" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی پارتی له لێدوانێكیدا بۆ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان رایگه‌یاند: حه‌فته‌یه‌كه په‌رله‌مانی عێراق دانیشتنه‌كانی به كراوه‌یی به جێده‌هێڵێت تا پێویستی به رێژه‌ی یاسایی نه‌بێت بۆ دانیشتنی په‌رله‌مان.
گوتیشی: ئێمه‌ی نوێنه‌رانی كورد له‌سه‌ر پرسی بودجه یه‌كده‌نگین و به‌رگری له مافی ره‌وای هاوڵاتیانی خۆمان ده‌كه‌ین و به‌و بایكۆت كردنه‌ش رێگه ده‌گرین ئه‌و پرسه له‌سه‌رمان ببێت به دیفاكتۆ.
سه‌باره‌ت به به‌ژداری كردنی سوننه له دانیشتنی ئه‌مڕۆى ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، "سۆران ئیسماعیل" رایگه‌یاند: به‌پێی زانیارییه‌كانی ئێمه سوننه‌كان له‌گه‌ل لایه‌نی شیعه نیمچه رێككه‌وتنێكیان كردووه چاوه‌ڕێی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه رێككه‌وتنه‌كه‌یان جێبه‌جێ بكرێت، هه‌ر بۆیه‌ش بێده‌نگن و هه‌ڵوێستیان نییه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و كۆنگره‌یه‌ی كه له 12 - 14ی ئه‌م مانگه له كوه‌یت به‌رێوه ده‌چێت عێراق به‌شداری ده‌كات، بۆ به‌شداری كردنیشی پێویسته به‌ر له‌و واده‌یه بودجه‌ی عێراق په‌سه‌ند كرابێ و به‌شی یاسایی هه‌رێمی كوردستانیش له‌و بودجه‌یه‌دا جێگیر كرابێت.
سۆران ئیسماعیل راشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2018 به زۆرینه تێبپه‌رێنن و مافی كورد له به‌شه بودجه‌ی عێراق نه‌ده‌ن كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت بۆ سه‌ر عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.