Erbil 8°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 01:50

مه‌سروور بارزانی: که‌رکووک شارێکی داگیرکراوه‌و پێشنیازی دابه‌شکردنی پۆسته‌کانی پارێزگاکه‌ ره‌تده‌که‌ینه‌وه‌

مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان
مه‌سروور بارزانی: كه‌ركووك شارێكی داگیركراوه‌و پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5/2/2018 مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی بۆردی دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای خێرخوازی بارزانی، دوای كۆنفڕانسی ساڵانه‌ی ده‌زگای خێرخوازی بارزانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: كه‌ركووك شارێكی داگیركراوه‌و پێشنیازی دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی پارێزگاكه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌.

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند: تاوەکوو دۆخی کەرکووک ئاسایی نەکرێتەوە، دان بە سیستەمی بەڕێوەبردنی شارەکەدا نانێن و کەرکووک بە شارێکی داگیرکراو دەزانین.

دووپاتیشی کردەوە کە ئەو ناوچە کوردستانییانەی لە دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دان، پێویستە مافی دەستوورییان جێبەجێ بکرێت و ڕەوشی ناوچەکان ئاسایی بکرێنەوە.

ڕاوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردنەکانی عێراق و پەسەندکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوە کرد کە جارێ هەڵبژاردن لە عێراق نەکراوە و ئەم بابەتانە بۆ دوای هەڵبژاردن قسەی لەبارەوە دەکرێ.

ده‌رباره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا مه‌سرور بارزانی گووتی: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی گفتوگۆیه‌ و داوای جێبه‌جێكردنی مافه‌ ده‌ستوورییه‌كانی كورد ده‌كه‌ین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.