Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 01:49

که‌سێک به‌ خه‌نجه‌ر هێرشی کردووه‌ته‌ سه‌ر بینای سه‌رۆکایه‌تی کۆماری ئێران

پێناسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌
كه‌سێك به‌ خه‌نجه‌ر هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر بینای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران
کوردستان TV
100%

كاتژمێر 11ـی به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌كاتی تاران كه‌سێك كه‌ كفنی كردووه‌ته‌ به‌ر خۆی، هه‌وڵیداوه‌ تا به‌ خه‌نجه‌ر له‌ پرسگه‌كانی بینای سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێران تێپه‌ڕێت و دواتریش كه‌ گوێی له‌ هۆشداریی پاسه‌وانانی سه‌رۆك كۆماریی نه‌گرتووه‌، به‌ ته‌قه‌ی ئه‌وان بریندار كراوه‌.

به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌و كه‌سه‌ هێرشبه‌ره‌ ته‌مه‌نی نزیكه‌ی 35 ساڵان ده‌بێت و به‌ خه‌نجه‌ر هێرشی كردووه‌ته‌ سه‌ر پاسه‌وانانی بینای سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و دواتریش كه‌ كه‌ ته‌قه‌یان لێكردووه‌ و بریندار كراوه‌، ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.

به‌ وته‌ی جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پۆلیسی پارێزگای تاران، پێناسه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ تا ئێستا ده‌رنه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵام ده‌زگای په‌یوه‌ندیدار به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ بزانێت كێیه‌ و ئامانجی چی بووه‌ له‌مكاره‌.

 سه‌رچاوه‌ / یۆرۆ نیوز

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.