به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له‌سه‌ر زاری رێكخراوی فریاگوزاریی كڵاوسپییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، له‌كاتی هێرش بۆسه‌ر شاری سهراغبی سه‌ر به پارێزگای ئدلب 9 كه‌س بریندار بوونه كه سێ كه‌سیان سه‌ر به‌و رێكخراوه‌ن و ئه‌وانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له‌م هێرشه‌دا گازی كلۆر به‌كارهێنراوه.
هه‌روه‌ها ئۆفیسی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا له‌سه‌ر زاری شایه‌تحاڵانی رووداوه‌كه‌وه گواستوویه‌ته‌وه كه له كاتی هێرشی هه‌لیكۆپته‌ره‌كانی حكومه‌تی سووریادا بۆنێكی ناخۆش و ئازارده‌ر له هه‌وای ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه گریمانه‌ی ئه‌وه ده‌كرێت كه حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌كی كیمیاویی به‌كار هێنابێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بڕیاره ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له سووریا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر به‌كارهاتنی گازه ژه‌هراوییه‌كان بكات.
سه‌رچاوه / دی ده‌بڵیوو
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.