Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:58

خەڵکی عەفرین لە دۆخێکی خراپدان و جیهانیش بێ دەنگە

تۆپبارانەكانی سوپای توركیا بۆسەر گوند و شارۆچكەكانی سنووری عەفرین بەردەوامە
خەڵكی عەفرین لە دۆخێكی خراپدان و جیهانیش بێ دەنگە
کوردستان TV
100%

لە ئاكامی بۆردوومان و تۆپبارانەكانی سوپای توركیا بۆسەر گوند و شارۆچكەكانی سنووری عەفرین ، زۆر لە گوندەكانی سەرسنوور چۆڵكراون و خەڵكەكەی لە ئەشكەوتەكان ژیان بەسەر دەبەن ، بەوەی گوندەكانیان بە تەواوی خاپوور كراون.

خەڵكی ئەم شارە لە دۆخێكی زۆرخراپدا ژیان بەسەردەبەن، بەڵام هێشتا بە ئیرادەوە باس لەوە دەكەن كە عەفرین جێناهێڵن  پیاوێكی ئەم شارە لە ناو ئەشكەوتێك كە خۆیی و خێزانەكەی لەوێ دەژیان، بە ئومێدەوە رایگەیاند كە تا یەك داری زەیتون بمێنێ ئێمەش لێرە دەمێنینن و بەرگری دەكەین، چونكە عەفرین و هەموو گوندەكانی خاكی خۆمانەوە و لە كەسمان داگیر نەكردووە .

خەڵكی عەفرین باس لەوە دەكەن كە نازانن بۆچی شار و گوندەكانیان وێران دەكرێت، ئەوان هیچ تاوانێكیان نەكردووە، بە نیگەرانیەوە باس لە بێدەنگی جیهان و بەتایبەتی وڵاتە زلهێزەكان دەكەن، لە ئاست ئەو پێشێلكاریانەی رۆژانە دەرهەق بە خەڵكی سڤیلی عەفرین دەكرێت. لە 20/1/2018، هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین، لە ژێر ناوی  ئۆپراسیۆنی چڵە زەیتون و بە بۆردوومانكردنی شارەكە لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بە فەرمی دەستیپێكرد.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.