Erbil 13°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 18:14

ئاماده‌کارى بۆ نووسینی راپۆرت له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاکسازى ده‌کرێت

لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مانی كوردستان
کوردستان TV
#7
100%


لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

به‌مه‌به‌ستى هه‌ڵسه‌نگاندنى كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆن و تاووتوێى ئاماده‌كارى یۆ نووسینی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای چاكسازى، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی كاروبارى په‌رله‌مانى كوردستان، سه‌رۆكى لیژنه‌ و ئاماده‌بوونی بڕیارده‌ر و زۆربه‌ی ئه‌ندامانى لیژنه‌كه‌ كۆبۆوه‌.

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌كه‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووى لیژنه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان و راپرسیى هه‌رێم كرد كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ وردبینى له‌ تۆمارى ده‌نگده‌ران و ئاماده‌كارییه‌كانى هه‌ڵبژاردن.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لیژنه‌ى كاروبارى په‌رله‌مان ده‌ستیان به‌ ئاماده‌كارى كرد بۆ نووسینی راپۆرتى لیژنه‌كه‌ له‌باره‌ى پرۆژه‌ یاسای چاكسازى و خانه‌نشینى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوویدا به‌وردى تاووتوێى پڕۆژه‌ یاساكه‌یان كردووه‌ و له‌ ئێستاشدا خه‌ریكی نووسینی راپۆرتی كۆتایی لیژنه‌كه‌ن له‌سه‌ر پڕۆژه‌ یاساكه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.