Erbil 24°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 02:25

سبەی سلێمانی کارەبای موەلیدەی نابێت

بەھۆی جیاوازی نرخ
کوردستان TV
#7
100%


بەھۆی جیاوازی نرخ و جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان، سبەینێ سەعات 1:00ی نیوەڕۆ کارەبای مۆلیدە لە سەرجەم ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی ده‌كوژێته‌وه‌.


خاوەن مۆلیدە ئەهلییەكانی شاری سلێمانی بڕیاریان دا بەھۆی جیاوازی نرخ و جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان، سبەینێ سەعات 1:00ی نیوەڕۆ کارەبای مۆلیدە لە سەرجەم ھاووڵاتیانی شاری سلێمانی بکوژێنەوە.

سەردار حاجی دەروێش سەرۆكی لیژنەی بەدواداچوونی كێشەی موەلیدە ئەهلیەكانی سلێمانی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند لە نێوان پارێزگای ھەولێر و سلێمانی و ھەڵەبجە، جیاوازییەکی زۆر لە بڕی کارەبای موەلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی دەکرێ، بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر بۆ هەر ئەمپێرێك بڕی 46 هەزار دینار وەردەگیرێ، بەڵام ئێمە داوای 45 هەزار دینارمان كردووە، كەچی ئیدارەی سلێمانی 42 هەزار دیناری داناوە، ھەروەھا لە پارێزگای ھەڵەبجە بڕی 45 ھەزار دینار وەردەگیرێت، بەڵام ئێمە نازانین بۆچی تەنھا لە پارێزگای سلێمانی پارەی موەلیدە ئەھلیەکان کەم دەکرێتەوە".

گوتیشی بەدواداچوونیان بۆ کێشەکەیان کردووە، بەڵام تا ئێستە وەڵامی ھیچ ھەوڵێکیان نەدراوەتەوە، بۆیە داوای لێبووردن لە خەڵکی شاری سلێمانی دەکەن كە بڕیاریان داوە لە سبەینێوە کارەبای موەلیدە ئەھلیەکان بکوژێننەوە، تا ئەوکاتەی داواکارییەکانیان جێبەجێ دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە ئەندازیار مەریوان محەمەد ڕاوێژکاری کۆمەڵەی موەلیدە ئەھلیەکان ڕایگەیاند بۆ چارەسەردنی کێشەی موەلیدە ئەھلیەکان، چەند جارێک سەردانی پارێزگای سلێمانییان کردووە، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.