بۆ پشتیوانی له خه‌باتی ژنانی عه‌فرین ژنه هونه‌رمه‌ندی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " چیمه‌ن ره‌حمانی " گۆرانییه‌كی له ژێر ناوی " كورده ژن " بڵاوكرده‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاشكرایده‌كات كه گۆرانییه‌كه‌ی پێشكه‌شده‌كات به‌و ژنانه‌ی كه به‌ربه‌ست و سنووری ره‌گه‌زییان به‌زاندووه و مانایه‌كی نوێیان له ژن‌بوون هێناوه‌ته ناو فه‌رهه‌نگی جیهانییه‌وه .
ژنه شاعیری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " سیمین چایچی " تێكستی گۆرانییه‌كه‌ی نوسیوه و هونه‌رمه‌ند " سامان یهزدانپوور" یش ئاوازی بۆ داناوه .
جێی باسه چیمه‌ن ره‌حمانی كچی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردووی شاری كرماشان ( یه‌دوڵا ره‌حمانی ) ه ، پێش ئه‌و گۆرانییه‌ش دوو گۆرانی دیكه‌ی وتووه ، یه‌كێكیان له باره‌ی كێشه‌كانه ژنه به ناوی ( یه‌ك له هه‌زاران ) و دووه‌میشیان گۆرانییه‌ك بوو بۆ به‌رخودانی كۆبانی بڵاویكرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.