Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:20

ئاماری قوربانیانی ئێزدی بەدەستی داعش بڵاوکرایەوە

داعش لەساڵی 2014 شەنگال و ناوچە ئێزدیەکانی داگیرکرد
کوردستان TV
#7
100%


بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ئێزدی لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەک شەممە سەرژمێرییەکی نوێی دەربارەی ژمارەی کچ و ژنانی ئێزدی ئاشکراکرد کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە بێسەروشوێن کراون.

بەپێی ئامارێک کە عیدان شێخ کالۆ بەڕێوەبەری کاروباری ئێزدییەکان لە دهۆک لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا بڵاویکردەوە، ژمارەی ئەو هاووڵاتیە ئێزدیانەی ئاشکرا کرد کە تا ئێستا بێسەروشوێنکراون و ئەوانەش کە ئازاد بوون لە ژێر دەستی داعش، گوتی قوربانیەکان ژمارەیان گەیشتووەتە 3 هەزار و 259 کەس کە منداڵیشیان تێدابووە.

هەروەها ڕایگەیاند ژمارەی ئەو هاووڵاتییە ئێزدییانەی کە لەسەر دەستی ڕێکخراوی داعش لە ساڵی 2014 وە ڕووبەڕووی کوشتن و جینۆساید بوونەتەوە، گەیشتووەتە 6 هەزار و 417 کەش کە ژمارەیەکیان منداڵ بوون، بەڵام سەرجەمی ئەو ئافرەتانەی کە فڕێنراون ژمارەیان گەیشتووەتە ٣ هەزار و 548 و ژمارەی پیاو و مێردمنداڵیش گەیشتووەتە 2 هەزار و 869 کەس.

هەروەها باسی لەوەکرد ژمارەی ئەو ئێزدییانەی کە تا ئێستاش بێسەروشوێنن و لەلای داعشەوە ماونەتەوە لە ناو خاکی سوریادا، ژمارەیان 3 هەزار و 158 و لەو ژمارەیەش هەزار و 472 کەسیان ئافرەتن.

وتیشی ژمارەی ئەو ئافرەتە ئێزدییانەی کە لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارییان بووە ٢ هەزار و 76 ژن و کچ و هەزار و 183 پیاو.

شایەنی باسە کوشتن و بێسەروشوێن کردنی ئێزدیەکان لەکاتێکدابوو کە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لەساڵی 2014دا شەنگال و ناوچە ئێزدیەکانی داگیرکرد و هێزی پێشمەرگەی کوردستانی تێدا نەما.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.