Erbil 15°C ھەینی 17 ئایار 06:27

لە ئەڵمانیا خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی له‌ عەفرین سازکرا

خۆپیشانده‌ران: ئامانج تەنها عەفرین نییە بەڵکو هەموو کوردە
کوردستان TV
100%


بە سەدان کەس لە شاری بۆنی ئەڵمانیا خۆپیشاندانیان بۆ پاڵپشتی لە عەفرین ئەنجامدا، سەرکۆنەی هێرشی سەر ئەو شارەی رۆژئاوای کوردستانیشیان کرد. 

بەشداربووانی خۆپیشاندانەکە دەڵین، نابێت ئەڵمانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا لەسەر ئەو هێرشانەی سەر عەفرین بێدەنگ بمێننەوە، بەشێکی دیکەشیان پێیانوایە کە ئەو هێرشانەی تورکیا ئامانج لێی تەنها عەفرین نییە بەڵکو هەموو کوردە. 

خۆپیشاندەران داوا دەکەن، حکومەتی نوێی ئەلمانیا کە هێشتا پێکنەهێندراوە، چەک بە تورکیا نەفرۆشێت، ئەوەش لە کاردانەوەی ئۆپەراسیۆنی سەر عەفرینە.

خۆپیشاندانەکە لەبەردەم نوێنەرایەتی هەرێمی باڤاریا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو. خۆپیشاندەران داوا لە هەرسێ پارتی بەشدار لە دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت دەکەن، یەکێک لە رێککەوتنەکانیان بۆ پێکهێنانی حکومەت بە قەدەخەکردنی فرۆشتنی چەک بێت بە وڵاتانی دیکە، بەتایبەتیش ئەو چاکانەی لە شەری یەمەن و سووریا بەکاردەبردێن.

ئەو خۆپیشاندانە لەکاتێکدایە، لەم چەند رۆژەی رابردوودا دەرکەوت، تورکیا تانکی لیۆپاردی دروستکراوی ئەڵمانیای لە دژی هێزە کوردییەکان لە رۆژئاوای کوردستان بەکارهێناوە.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.