Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:22

وەزیری تەندروستی: رێژەی تووشبووانى  شێرپەنجە له‌ هه‌رێم کەمی کردووە

ساڵی رابردوو 4 ھەزار 808 حاڵەتی شێرپەنجە تۆمارکراون
کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، رایگه‌یاند رێژەی نەخۆشی شێرپەنجە لە کوردستان، بە بەراورد لەگەڵ وڵاتانی دیکە کەمە.

د.رێکەوت حەمە رەشید، وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ یەکشەممە 4/2/2018،  بەبۆنەی رۆژی بەرەنگاربوونەوەی شێرپەنجە لە پرێس کۆنفرانسێکدا، رای گەیاند: خۆشبەختانە ھەرێمی کوردستان یەکێکە لەو ھەرێمانەی جیھان، کە رێژەی تووشبووان بە شێرپەنجە بەراورد بە ناوچەکانی دیکەی جیھان تێیدا کەمە.

وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، ئەوەشی خستە روو، کە ساڵی رابردوودا 4 ھەزار 808 حاڵەتی نوێی شێرپەنجە لە ھەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بە بەراورد بە ساڵی 2016 رێژەی توشبووان بە شێرپەنجە کەمی کردووە.

هه‌ر له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان گوتی: پێویستە ھاوڵاتیان خۆیان بپارێزن، لە تووشبون بە نەخۆشییەکە، ئەویش لە ڕێگەی دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و بەکارھێنانی مادە کحولییەکان و خواردنە لە قتوونراوەکان.

له‌ باره‌ی وردبینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران د.رێکەوت حەمە رەشید گوتی: لیژنەکانی حکومەتی عێراق، بەردەوامن لەوردبینی و لە پاش تەواوبوونی کارەکانیان لیژنەی باڵای حکومەتی بەغدا، کارەکانی دەدات بە سەرۆک وەزیرانی عێراق، بۆ خەرجکردنی مووچە.
 
ئەوەشی خستەڕوو، لیژنەی بەغدا، خۆیان بەتەنھا وردبینی لەلیستی مووچەی فەرمانبەران، دەکەن و ئەوان تەنھا ڕۆڵی ئاسانکارییان بۆ لیژنەکە بینیوە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژمێریار و ئیدارییەکانی فەرمانگەو دەزگاکانی سەر بە وەزارت کردووە کە ھەماھەنگ و ئاسانکار بن بۆ کاری لیژنەکان".

رێکەوت حەمەرەشید، جەختیکردەوە، ھیچ وادەیەکی دیاریکراو نەوتراوە، بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.