دهستهی سهرۆكایهتیی پهرلهمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئهندامانی پهرلهمان دهكات بۆ ئامادهبوون له دانیشتنی ژماره (7)ی ئاساییی خولی پاییزه، ساڵی پێنجهم.
پەرلەمانی كوردستان بڕیاری دا ڕۆژی سێشەمی داهاتوو كۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجام بدات و پەرلەمانتارێكیش ڕایگەیاند: ژمارەیەك پڕۆژەی گرنگ لە پەرلەمانی كوردستان هەن و پێویستی بە یەكلاكردنەوەیە.
ئەمڕۆ یەكشەممه، دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی ئاڕاستەی پەرلەمانتاران كرد بۆ ئەنجامدانی كۆبوونەوە لە رۆژی سێشەمی داهاتوودا.
سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كورستان رایگەیاندووە، بەپێی حوكمی بڕگە دوو لە مادەی 17 و بڕگە یەكی مادەی 18 لە پێڕەوی پەرلەمانی كوردستانی عێراق ژمارە یەكی ساڵی 1992ی هەمواركراو، دەستەی سەرۆكایەتی بڕیاری دا بە دانیشتنی ژمارە حەوتی ئاسایی پایزە و كۆبوونەوەكە سەعات 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی سێشەمی داهاتوو شەشی شوبات بەڕێوە دەچێت.
لەبارەی ئەو پرسانەی گرنگن و ئێستا لە پەرلەمانی كوردستانن، ئاواز حەمید ئەندامی پەرلەمانی كوردستان. ڕاگەیاند، كۆمەڵێك پرسی تایبەت بە هەرێمی كوردستان لە پەرلەمانە و پێویستی بە یەكلاكردنەوە هەیە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.