سه‌رۆكی پارتی ئیشتراكی لوبنانی رایده‌گه‌ێنێ، بۆچی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا كه خۆیان به سوپای سوریای ئازاد ده‌ناسن و له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن ، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورده‌كانی عه‌فرین و ناچن شه‌ڕی هێزه‌كانی رژێمی سوریا بكه‌ن،ده‌شڵێ، ئێمه سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبیمان بیرچۆته‌وه.
وه‌لید جونبلات، سه‌رۆكی پارتی ئیشتراكی لوبنانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ردا سه‌باره‌ت به هێرشی سوپای توركیا و ئۆپۆزیسیۆنی سوریا بۆ سه‌ر عه‌فرین نووسیویه‌تی: هه‌موو كه‌س ده‌زانێ گرێكوێره‌ی ناوه‌ندی توركیا به‌رامبه‌ر به كورد هی له‌سه‌د ساڵ به‌ر له ئێستایه‌و به‌ڵكو بۆ رۆژانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ده‌گه‌رێته‌وه.
سه‌رۆكه عه‌ره‌به‌كه‌ی پارتی ئیشتراكی ده‌شپرسێ: بۆچی چه‌كدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سوریا كه خۆیان به سوپای سوریای ئازاد ده‌ناسن و له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن ،هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كورده‌كانی عه‌فرین و ناچن شه‌ڕی هێزه‌كانی رژێمی سوریا بكه‌ن.
جونبلات ده‌شڵێ: ئه‌مه گرێكوێره‌ی مێژوویی عه‌ره‌به ده‌رحه‌ق به كورد ، ئێمه سه‌ڵاحه‌دین ئه‌یوبیمان بیرچۆته‌وه.
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.