جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ردوو سوپای عێراق و سوریا قووڵایی ستراتیژییه‌تی ئێمه‌یه‌و باشترین رووبهرووبوونهوهش له‌گه‌ڵ دوژمن رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه له دوور.
حوسێن سه‌لامی ، جێگری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپای پاسداران، به ئاژانسی ته‌سنیمی ئێرانی راگه‌یاندووه: كۆماری ئیسلامی ئێران له توانایدایه به‌ره‌نگاری گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه و گه‌وره‌ترین دوژمن ببێته‌وه كه ئه‌ویش ئه‌مریكایه.
گوتیشی: بۆ ئه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانی خۆمان دابین بكه‌ین ، پێویسته پشت به هێزه ناوه‌كییه‌كانی خۆمان ببه‌ستین، تا ببینه لایه‌نی سه‌ركه‌وتوو.
ده‌شڵێ: ئێمه هه‌موو توانا ئاسمانی و ده‌ریاییه‌كانی ئه‌مریكامان له‌چوارده‌وری ئێران خوێندۆته‌وه، ئه‌گه‌ره‌كانی به‌رپابوونی جه‌نگیش ئه‌گه‌ری واقیعین و خۆمان بۆ ئاماده كردووه.
سه‌باره‌ت به پێشكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ناوچه‌كه‌ش سه‌لامی راگه‌یاندووه: هه‌ردوو سوپای عێراق و سوریا قووڵایی ستراتیژییه‌تی ئێمه‌ن.
سه‌رچاوه: به‌غدا ئه‌لیۆم
ئاماده‌كردنی: رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.