كاتژمێر 11ی شه‌وی رابردوو له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود نزیك به‌رزه پردی كۆبانێ 3 رووداوی هاتووچۆ یه‌ك به دوای یه‌ك روویاندا.
رائید كاروان سدیق، گوته‌بێژی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: كاتژمێر 11 ی شه‌وی رابردوو له 3 رووداوی هاتووچۆدا له هه‌مان شوێن له ماوه‌ی كاتژمێر‌و نیوێكدا 6 ئۆتۆمبیل خۆیان پێكداداوهو به هۆیه‌وه 9 كه‌س بوونه قوربانی كه له ناویاندا ئه‌فسه‌رێكی پۆلیسی هاتووچۆی سلێمانی تێدایه.
راشیگه‌یاند: سه‌ره‌تا ئۆتۆمبێلێكی جۆری نیسان سه‌نی وه‌رگه‌ڕاوه كه دوو سه‌رنشینی عه‌ره‌بی تێدابوه‌و هه‌ردووكیان بریندار بوون، دواتر بۆ ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌و پشكنین له رووداوه‌كه ئه‌فسه‌رێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی چۆته شوێنی ڕووداوه‌كه‌و له‌كاتی ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ڕووداوه‌كه، ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری جێب كه ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ته خۆی بهئۆتۆمبێلێكهی دیكه‌دا كێشاوه‌و چۆته ناو ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی لای ڕووداوه‌كه وه‌ستاون له‌ئه‌نجامیشدا ئه‌فسه‌ره‌كه‌ی ئێمه‌و سێ هاوڵاتی دیكه‌ش برینداربوون.
راید كاروان گوتیشی: دوا به‌دوای ئه‌وه كاتژمێر یه‌كی شه‌و له‌هه‌مان شوێن سێ ئۆتۆمبێل له‌جۆره‌كانی فۆرد كه ئۆتۆمبێلی پۆلیسه له‌گه‌ڵ كرۆلایهك و سهنیهكدا به‌یه‌كیاندا داوه، له‌ئه‌نجامدا شۆفێری هه‌رسێ ئۆتۆمبێله‌كه برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.