Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:51

پۆلیسی تورکیا ده‌یان که‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی داعش ده‌ستگیر کرد

77 كه‌س له‌ ده‌ستگیركراوان كه‌سانی بیانی بوونه‌
پۆلیسی توركیا ده‌یان كه‌سی به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی داعش ده‌ستگیر كرد
کوردستان TV
100%

پۆلیسی توركیا رۆژی رابردوو رایگه‌یاند: كه‌ 82 كه‌سی له‌ چه‌ندین شوێنی جیاجیای ئه‌سته‌مبوڵ ده‌ستگیر كردووه‌ كه‌ گومانی ئه‌وه‌یان لێكراوه‌ به‌نیاز بوونه‌ بڕۆنه‌ پاڵ چه‌كدارانی داعش.

به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانیی، 77 كه‌س له‌ ده‌ستگیركراوان كه‌سانی بیانی بوونه‌، به‌ڵام ئاشكرا نه‌كراوه‌ كێن و هاووڵاتیی كام وڵاتن.

ده‌ستگیر كردنه‌كانی رۆژی رابردوو له‌ درێژه‌ی ئه‌و ئۆپه‌رِاسیۆنه‌یه‌ كه‌ پۆلیسی توركیا رایگه‌یاندووه‌  به‌ مه‌به‌ستی شه‌ڕ له‌ دژی گروپه‌ توندڕه‌وه‌كان ده‌ستی پێكردووه‌ و له‌م چه‌ند مانگه‌ی دواییدا به‌ سه‌دان كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌ستگیر كراون.

داعش تا ئێستا چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیی كوشنده‌ی له‌ توركیا ئه‌نجامداوه‌، به‌ڵام به‌و شه‌پۆڵی ده‌ستگیر كردنانه‌ی ئه‌مدواییه‌ كار تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م گروپه‌ش كه‌م بووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا    
مه‌سعود / كوردستان تی ڤی

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.