نیویۆرك تایمز له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئیسڕائیل به مه‌به‌ستی هاوكاریی كردنی میسر له شه‌ڕی دژی داعش، زیاتر له 100 جار بنكه‌ی ئه‌م چه‌كداره توندڕه‌وانه‌ی له بیابانی سینا بۆردومان كردووه، ئه‌وه‌ش به رێگه‌پێدانی فه‌رمی له‌لایه‌ن عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆك كۆماری میسر به‌ئه‌نجام گه‌یشتووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كه ده‌سپێكی ئه‌م هاوكارییه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای به‌هێزبوونی گروپه جیهادییه‌كان له بیابانی سینا كه له ساڵی 2015ـدا له‌وێ پێگه‌كانی خۆیان به‌هێز كرد و هێرشی زۆریان كرده سه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كانی میسر، به‌ڵام خاڵی هه‌ره‌گرنگی هاوكارییه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كۆتاییه‌كانی هه‌مان ساڵ كاتێك كه فڕۆكه‌یه‌كی گه‌شتیاریی رووسیی له‌سه‌ر ئاسمانی میسر بوو به ئامانجی ئه‌م چه‌كداره توندڕه‌وانه.
چونكه ئه‌وسا سیسی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه ده‌سته‌وه‌ستان مابوو، هه‌ر بۆیه داوای یارمه‌تیی له ئیسڕائیل كرد.
سه‌رچاوه / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.