Erbil 7°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 05:39

له‌ که‌رکوک گه‌نجێک به‌ چه‌قۆ کوژرا

دانیشتووی گه‌ره‌كی فه‌یله‌قه‌
کوردستان TV
#7
100%

به‌ پێی زانیارییه‌كانی ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان كاتژمێر 9:00 شه‌وی رابردوو 2018/2/3 له‌گه‌ڕه‌كی كوردستان (فه‌یله‌ق)ی شاری كه‌ركووك له‌ نزیك (ساحه‌ی خوماسی) دوو كه‌سی نه‌ناسراو به‌ ماتۆڕ سكیلێك هێرشیان كرده‌ سه‌ر گه‌نجێك و دایانه‌ به‌ر چه‌قۆ.

گه‌نجه‌كه‌ ناوی (ئاراز به‌كر شه‌ریف)ه‌ و دانیشتووی گه‌ره‌كی فه‌یله‌قه‌ له‌ لای بازاری دوبه‌ی

دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند چه‌قۆیه‌ك له‌ گه‌نجه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵدێن.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان دوای گه‌یاندنی برینداركه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌ی به‌ داخه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

شایه‌نی باسه‌ له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ كه‌ركوك ئارامی و ئاسایشی به‌ خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌و هاوڵاتیانی كه‌ركوك له‌ دڵه‌راوكێدا ده‌ژین و له‌ سه‌رو ماڵی خۆیان دڵنیا نین .

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.