Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:28

سه‌رکرده‌یه‌کی ره‌وتی سه‌در: مالیکی ده‌زانێ تۆپه‌که‌ بۆ لای ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌

ده‌یه‌وێ وه‌ك یاریزانێكی به‌هێز بمێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

سه‌ركرده‌یه‌كی ره‌وتی سه‌در رایده‌گه‌ێنێ، نوری مالیكی به‌رده‌وام دوای زیاتر ده‌كات،چونكه‌ ده‌زانێ تۆپه‌كه‌ بۆ لای ئه‌و ناگه‌ڕێته‌وه‌.

ئه‌میر كه‌نانی، سه‌ركرده‌ له‌ ره‌وتی سه‌در راگه‌یاندووه‌: نوری مالیكی به‌رده‌وام سه‌قفی داواكارییه‌كی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین ده‌سكه‌وت به‌ده‌ست بێنێ و نایه‌وێ سیناریۆكانی ساڵی 2014 دووباره‌ بكاته‌وه‌ كه‌ زه‌ره‌و زیانێكی زۆری تێدا ده‌كرد.

سه‌ركرده‌كه‌ی ره‌وتی سه‌در گوتیشی: مالیكی ده‌زانێ ئێستاكه‌ تۆپه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی لای ناگه‌رێته‌وه‌،به‌ڵام ئه‌و ده‌یه‌وێ وه‌ك یاریزانێكی به‌هێز بمێنێته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی له‌ كاندێكی به‌هێز بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق بكات.

سه‌رچاوه‌ ئه‌سرار نیوز

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.