Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:23

ئه‌مڕۆ وردبینی له‌ لیستی مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تێکی دیکه‌ ده‌ست پێده‌کات

پێشتر ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان ئاگاداركردۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ 4-1-2018 لیژنه‌كه‌ی به‌غدا بۆ وردبینیكردن له‌ لیستی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

لیژنه‌كه‌ی به‌غدا له‌ سێ كه‌س پێكهاتوون و به‌مه‌به‌ستی وردبینی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو ده‌كه‌ن و وه‌زاره‌تی ناوبراویش راگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌وان ئاماده‌كاری ته‌واویان كردووه‌ و سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له‌ كۆبوونه‌وه‌ی  نێوان فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان وسه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق،نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا داوایان له‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردبوو، ئه‌گه‌ر نییه‌تی چاكسازییه‌و ده‌یه‌وێ مووچه‌ بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ بكات،ئه‌ی بۆچی وردبینی له‌ لیستی مووچه‌ی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق له‌ ناوه‌راست و خواروو  ناكات.

ئاماده‌كردنی: رزگار

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.