Erbil 27°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 08:23

هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی کوژرانی پێنج سەرکردەی باڵای داعش رادەگەیەنێت

ئاماری کار و چالاکییەکانی راگه‌یاند
کوردستان TV
100%


هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش ئاماری کار و چالاکییەکانی لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا بڵاوکردەوە. گوتەبێژی هاوپەیمانان دەڵێت لە سێ مانگی رابردوودا پێنج سەرکردەی داعشیان کوشتوون.

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کوژرانی پێنج سەرکردەی باڵای داعش رادەگەیەنێت کە لەماوەی نێوان مانگەکانی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو تا کانوونی دووەمی ئەمساڵ.

بەپێی راگەیەندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، کوژرانی ئەو سەرکردە باڵایانەی داعش راگەیەندراوە.

لەراگەیەندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە سەرجەم سەرکردەکانی داعش، لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان لە خاکی سوریا کوژراون.

لە ئێستادا چەکدارانی داعش رووبەرێکی کەمیان لەخاکی سوریا و لەنزیک سنوری عیراق لەژێر کۆنترۆڵدا ماوە، فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش بەردەوام بۆردومانی پێگەکانیان دەکەن، هاوکات شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش وەک هێزی زەمینی لەدژی ئەو چەکدارانە شەڕ دەکەن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.