Erbil 15°C ھەینی 03 ئایار 03:54

چارلۆت هۆرنێتس دووه‌م سه‌رکه‌وتنی له‌سه‌ریه‌کی تۆمارکرد

دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات
کوردستان TV
100%


له‌ خولی باسكه‌ی تیپه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ریكای ناسراو به‌ ئێن بی ئه‌ی، تیپی چارلۆت هۆرنێتس دووه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی به‌ده‌ستهێناو به‌ (133 - 126) خاڵ له‌ تیپی ئیندیانا پیسه‌رزی میوانی برده‌وه.

 له‌ ماوه‌ی یه‌كه‌مدا، چارلۆت به‌ چلونۆ خاڵ به‌رامبه‌ر به‌ سیی و حه‌وت خاڵ له‌ پێش ئیندیانا بوو، له‌ ماوه‌ی دووه‌میشدا، تیپی میواندار له‌م پێشكه‌وتنه‌ی به‌رده‌وام بوو، دواتر ئیندیانا سیی و چوار خاڵی له‌ ماوه‌ی سێیه‌م تۆماركردو جیاوازی خاڵه‌كانی نێوان هه‌ردوو تیپی بۆ پینج خاڵ كه‌مكرده‌وه.

 به‌ڵام له‌ ماوه‌ی چواره‌مدا، چارلۆت ئه‌نجامه‌كه‌ی به‌ سوودی خۆی مسۆگه‌ركردو یاریه‌كه‌شی به‌ جیاوازی حه‌وت خاڵ برده‌وه.

 یاریزان كێمبا والكه‌ر ئاستێكی به‌رزی له‌ ڕیزی چارلۆت پێشكه‌شكردو چلویه‌ك خاڵی بۆ تیپه‌كه‌ به‌ده‌ستهێنا، نیكۆلاس باتومی هاوكاره‌كه‌شی سیی و یه‌ك خاڵی دیكه‌ی بۆ تیپی براوه‌ تۆماركرد.

 له‌و لاشه‌وه‌ یاریزان ڤیكتۆر ئۆلادیبۆ سیی و پێنج خاڵی بۆ ئیندیانا پیسه‌رز به‌ده‌ستهێناو تیپه‌كه‌شی دوای سێ بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌ك، دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات.

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.