Erbil 17°C شەممە 09 تشرینی دووەم 10:42

له‌ جامی دێڤز ئه‌ڵمانیا له‌ ئوسترالیای برده‌وه‌

ئه‌ڵمانیا پێویستی به‌ ته‌نها یه‌ك سه‌ركه‌وتنی دیكه‌ هه‌‌یه‌
کوردستان TV
100%


ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جامی دێڤز له‌ یاری تێنسی سه‌رزه‌وی بۆ پیاوان له‌ ئاستی هه‌ڵبژارده‌كانی تێنسی جیهان به‌رده‌وامه.

 له‌ قۆناغی یه‌كه‌می پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له‌ سێیه‌م ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی تێنسی ئوسترالیاو ئه‌ڵمانیاو له‌‌ یاری جووتدا، هه‌ردوو یاریزانی ئه‌ڵمانی تیم پیتزو جان لینارد ستروف به‌ سێ كۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر به‌ دوو كۆمه‌ڵه‌ له‌ هه‌ردوو یاریزانی ئوسترالی ماتیۆ ئیدین و جۆن پێرسیان برده‌وه‌و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌ دوو سه‌ركه‌وتن به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ركه‌وتنێك پێشخست.

 ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی یاریه‌كه‌ش شه‌ش چوار، شه‌ش حه‌وت، شه‌ش دوو، شه‌ش حه‌وت، شه‌ش چوار بوو.

 به‌م ئه‌نجامه‌ش ئه‌ڵمانیا پێویستی به‌ ته‌نها یه‌ك سه‌ركه‌وتنی دیكه‌ هه‌‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئوسترالیا تا گه‌یشتنی بۆ قۆناغی چاره‌گی كۆتایی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ مسۆگه‌ربكات.

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.