گۆرانیبێژی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان " ئاریاس جه‌وان " كلیپێكی تازه‌ی ئاماده‌یه و له رۆژی ڤاڵانتاین " رۆژی خۆشه‌ویستی " بڵاویده‌كاته‌وه .
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له كلیپه نوێیه‌كه‌ی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ته‌نها چه‌ند رۆژێك پێش ڤاڵانتاین ئه‌و كلیپه نوێیه‌ی خۆی بڵاوده‌كاته‌وه .
ئاریاس جه‌وان گۆرانیبێژێكی ناسراوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه ، ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ڤیدیۆ كلیپی گۆرانی ئاماده‌كردووه و بڵاویكردۆته‌وه .
جێی باسه ، رۆژی ڤالانتاین ده‌كه‌وێته رێكه‌وتی 14 ی شوبات له هه‌موو ساڵێكدا .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.