بە گوێرەین دوایین ئاماری نەخۆشخانەی عەفرین، تا ئێستا 150 ھاووڵاتی سڤیل بەھۆی ھێرش و بۆردوومانەكانی توركیا بۆسەر عەفرین شەھیدبوونە و نزیكەی 298 كەسی دیكەش برینداربوونە.
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستیی كانتۆنی عەفرین، دواین زانیاری له بارهی شههید و بریندارهكانی عفرین راگهیاند و ئاماژهی بهوهدا تا ئێستا 150 هاوڵاتی سیڤیل شههید بوون و 298 هاوڵاتی دیكەش بریندار بوون.
ئەنجێلا رەشۆ، هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستی كانتۆنی عەفرین، له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان، دوایین ئاماری قوربانیانی هێرشەكانی سوپای توركیای لە سنووری كانتۆنەكە راگەیاند.
ئهنجێلا رهشۆ گوتی: لە سەرەتای هێرشەكانی توركیاوە بۆ سەر رۆژئاوای عفرین، 150 هاوڵاتی سیڤیل شەهید بوون و 298 ی دیكەش برینداربوون.
هاوسەرۆكی ئەنجومەنی تەندروستی عەفرین ئاماژەی بەوەشكرد: هێرشەكانی سوپای توركیا لە رۆژی پازدەهەمیندا بەردەوامەو رجژ بە رۆژ ژمارەی قوربانیانی سیڤیل بەرزدەبێتەوەو بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆری شههیدو بریندار رەوانەی نەخۆشخانەكانی عەفرین، شێراوا، جندرێس، راجۆ، شیێ و بلبلێ كراون.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ناوەندەكانی تەندروستی لە شارو شارۆچكەكانی عەفرین لە ئامادەباشی تەواودان بۆ چارەسەركردنی برینداران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.