Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 01:13

سه‌رۆکی کۆمپانیای سۆنی ده‌ستیله‌کارکێشایه‌وه‌

هه‌میشه‌ ئه‌ركی پاراستن و دڵنیایبوونه‌وه‌ی كۆمپانیای سۆنیم كردوه‌
kophnie sone
کوردستان TV
100%

گرنگترین هه‌واڵه‌ ته‌كنه‌لۆژیه‌كان باس باسی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆكی كۆمپانیای سۆنیه‌، كازوو هیرا دوای ٦ ساڵ كاركردنی وه‌ك سه‌رۆكی كۆمپانیای سۆنی .

كازوو ده‌ڵێت: سۆنی به‌ كۆمه‌لێك ئاسته‌نگی قورسدا تێپه‌ریوه‌ و سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه‌ ، له‌ بواره‌كانی ته‌له‌فزیۆن و یاریی و مۆبایل، كۆمپانیای سۆنی قازانجی تیاكردوه‌ ، به‌ڵام وه‌ك ئاشكرایه‌ سۆنی بازرگانی كۆمپیوته‌ری له‌ده‌ستداوه‌، وه‌ كۆمپانیای سۆنی به‌باشترین ئامێر داده‌نرا كه‌ توانیبووی پێش “ئێلجی و سامسۆنگ بكه‌وێته‌وه‌.

  هه‌روه‌ها كازوو گووتی:  له‌ ۲٠۱۲ ه‌وه‌ من هه‌میشه‌ ئه‌ركی پاراستن و دڵنیایبوونه‌وه‌ی كۆمپانیای سۆنیم كردوه‌ ، من هه‌میشه‌ ویستوومه‌ كۆمپانیاكه‌ جێگه‌ی خواستی كریاران بێت و من شانازی به‌ خۆمه‌وه‌ ده‌كه‌م ، له‌و چه‌ند ساڵه‌ی سه‌رۆك بووم ویستوومه‌ قازانجی كۆمپانیاكه‌ باشتر بكه‌م ، دلخۆشی من لێره‌دا ئه‌وه‌یه‌ هه‌میشه‌ خه‌ڵكانێك هه‌بوون وتویانه‌ سۆنی ده‌گه‌رێته‌وه‌ ، شانازیه‌ك كه‌ ده‌یكه‌م به‌ خۆمه‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ جێگره‌كه‌م “یوشیدا ” هه‌میشه‌ پشتگیری كردوم یوشیدا هه‌میشه‌ ویستوویه‌تی ئامانجه‌كان بێنێته‌دی ، من بروام به‌ یوشیدا هه‌یه‌ كه‌ توانای دانانی پلان و گه‌وره‌ی هه‌یه‌ بۆ به‌رێوه‌بردنی كۆمپانیاكه‌ وه‌ من لێره‌وه‌ پشتگیری ته‌واوی خۆم بۆ ده‌سته‌ی نوێ راده‌گه‌ێنم ، كار ده‌كه‌ین بۆ زیاتر به‌روپێشچوونی كۆمپانیاكه‌.

كازوو هیرای ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردوه‌ ئه‌مه‌ مانای نییه‌ كه‌ كۆمپانیاكه‌ دووربكه‌وێته‌وه‌ وه‌ من لێره‌دا سه‌رۆكی لێژنه‌ ده‌مێنمه‌وه‌ . یوشیدا هه‌میشه‌ هه‌وڵی سه‌ركه‌وتنی كۆمپانیای سۆنی ره‌خساندوه‌.

یوشیدا له‌ وه‌لاما بۆ كازوو وتویه‌تی من زۆر سوپاسی كازوو هیرای ده‌كه‌م ، وه‌ سوپاسی ده‌كه‌م بۆ ئه‌و متمانه‌ی كه‌ به‌ منیه‌تی منیش وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری سۆنی لێره‌وه‌ دڵنیایی ده‌ده‌م كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ زیاتر كۆمپانیاكه‌ به‌ره‌وپێش ببه‌ین ، سه‌ره‌تایی كاركردنم وه‌ك جێبه‌جێكاری كۆمپانیای سۆنی ئه‌وه‌یه‌ پلان بۆ گه‌نجینه‌و پاشان كاركردنم وه‌ باشترین نه‌شه‌كێشان داده‌رێژین بۆ گه‌شه‌كردنی كۆمپانیاكه‌”.

سه‌رچاوه‌ / تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.