Erbil 15°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 09:38

موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌کات

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار ده‌بین تا به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان دادگایی بكرێن
موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی خۆپیشاندانی ملیۆنی ده‌كات
کوردستان TV
100%

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ داوای له‌ هاوڵاتییانی عێراق كرد تا به‌شداریی خۆپیشاندانی ملیۆنی بكه‌ن له‌ شاره‌كانی عێراق، ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستی دوورخستنه‌وه‌ و لادانی گه‌نده‌ڵكاران.

سه‌در له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا خوازیاره‌ هاوڵاتییانی عێراق به‌شداریی خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن و بایكۆتی ئه‌م پڕۆسه‌ گرنگه‌ نه‌كه‌ن، تا ئه‌وجۆره‌ی ناوبراو ده‌ڵێت گه‌نده‌ڵكاران له‌ ریزی پێشه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان نه‌بن.

ناوبراو له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا به‌ لایه‌نگرانی خۆی راگه‌یاندووه‌: له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌شدار ده‌بین تا به‌رپرسه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان دادگایی بكرێن و داراییه‌ دزراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك. 

ئێمه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا هیچ ئایین و هاوپه‌یمانێتیی و ئایینزا یان كه‌سێكی دیاریكراو هه‌ڵنابژێرین، به‌ڵكو له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ته‌نیا له‌پێناو سه‌ركه‌وتنی عێراق به‌سه‌ر كه‌سه‌ گه‌نده‌ڵه‌كاندا به‌شداری ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ ده‌بین.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌

مه‌سعود / كوردستان تیڤی

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.