Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:25

به‌ هۆی ته‌قینی بوتڵێکی غاز ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئاگری گرت

جگه‌ له‌ زه‌ره‌ری ماددی زه‌ره‌ری گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

كاتژمێر 11 ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ له‌ گه‌ره‌كی ئه‌ندازیارانی شاری رانیه‌ به‌ هۆی ته‌قینی بوتلێكی غاز ماڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك ئاگری گرت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: به‌ هۆی به‌كار هێنانی غاز بۆ زۆپا به‌ مه‌به‌ستی خۆگه‌رمكردنه‌وه‌  و زیاد بوونی گازی دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆن و نه‌بوونی ده‌رچه‌یه‌ك بۆ هه‌وا گۆركێ له‌ هه‌وای ماڵه‌كه‌دا بوتلي غازه‌كه‌ ده‌ته‌قێت و ماڵه‌كه‌ گڕ ده‌گرێت و ده‌سوتێت.

سه‌رچاوه‌كه‌ راشیگه‌یاند:  ده‌ست به‌جێ تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی به‌رگری شارستانی گه‌یشتنه‌ شوێنی رووداوه‌كه‌و كۆنترۆلی ئاگره‌كه‌یان كرد و خۆشبه‌ختانه‌ جگه‌ له‌ زه‌ره‌ری ماددی زه‌ره‌ری گیانی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه‌.

شایه‌نی باسه‌ قه‌زای رانیه‌ ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌و كه‌ش و هه‌وا له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان ساردتره‌ وه‌ك له‌ ناوچه‌كانی تر، به‌ هۆی پێنه‌دانی نه‌وتی ماڵان و گرانی نرخی نه‌وت به‌شێكی زۆری خه‌ڵك رووی كردۆته‌ به‌كارهێنانی غاز چونكه‌ نرخی غاز هه‌رزانتره‌ له‌ نه‌وت و له‌ به‌ر كه‌می تێچووه‌كه‌ی هاولاتیان به‌كاری ده‌هێنن و كه‌ به‌ داخه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی سه‌رمای ئه‌مساڵه‌وه‌ چه‌ندان حاڵه‌تی هاوشێوه‌ له‌ شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێم كه‌وتۆته‌وه‌و  زه‌ره‌ری گیانی و مادی هه‌بووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.