به‌رپرسانی ئه‌فغانستان ئاشكرایان كردووه كه به مه‌به‌ستی درووستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی هاوبه‌ش له وڵاته‌كه‌یان، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین سه‌رقاڵی دانووستانن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه ئه‌م بنكه سه‌ربازییه بڕیاره له‌لایه‌ن وڵاتی چین له ناوچه‌ی دووره‌ده‌ست و چیایی به‌ناوی " وه‌خان " درووست بكرێت و شایه‌تحاڵانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئۆتۆمبێلی سه‌ربازیی چین و ئه‌فغانستان له‌م ناوچه‌یه دیتراون.
وه‌ك هه‌واڵه‌كه ئاشكرای كردووه په‌كین ماوه‌یه‌كی زۆره نیگه‌رانه له‌وه‌ی په‌ره‌سه‌ندنی نائارامییه‌كانی ئه‌فغانستان زیان به ناوچه‌ی شین جیانگی رۆژئاوای چین بگه‌یه‌نێت كه دانیشتووانی ئه‌م ناوچه‌یه موسڵمانی ئۆیغورن و له‌م چه‌ند ساڵه دواییشدا زۆرێك له‌وان سه‌ركوت كراون و كوژراون.
به پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسه ئه‌فغانییه‌كان، وه‌زاره‌تی به‌رگریی چین هه‌واڵی درووستكردنی بنكه‌ی سه‌ربازیی له ئه‌فغانستان ره‌تكردووه‌ته‌وه و وته‌بێژی ئه‌م وه‌زاره‌ته ده‌ڵێت چین وه‌ك وڵاتانی دیكه ته‌نیا له بواره‌كانی به‌رگریی و شه‌ڕی دژی تیرۆر پشتیوانیی ئه‌فغانستان ده‌كات نه‌ك هیچ شتێكی دیكه.
سه‌رچاوه / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.