Erbil 33°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 14:17

ئۆپراسیۆنێکی فراوان بەرەو سنووری سعودییە دەستیپێکرد

ئۆپراسیۆنی پاككردنەوەی بیابانی ئەنبار دەستیپێكرد
ئۆپراسیۆنێكی فراوان بەرەو سنووری سعودییە دەستیپێكرد
کوردستان TV
100%

لیوای روكن مەحمود فەلاحی فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ئەنبار رایگەیاند كە ئۆپراسیۆنی پاككردنەوەی ناوچەیەكی فراوان لە بیابانی ئەنبار بەرەو وڵاتی سعودیە دەستی پێكرد .
 فەلاحی روونیكردەوە كە هێزەكانی سوپای عێراق و پۆلیس و حشدی هۆزەكان و هێزەكانی سنوور بە هەماهەنگی فرۆكەكانی جەنگی سوپا و هاوپەیمانان ، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ ئۆپراسیۆنی پاككردنەوەی بیابانی ئەنبار بەرەو سنووری نێوان عێراق و سعودییە دەستیپێكرد .

فەلاحی روونیشیكردەوە كە ئامانجی ئەو ئۆپراسیۆنە لەناوبردنی تەواوی مۆڵگەو حەشارگەكانی داعشە لەو ناوچانە .
دوای ئازادكردنی شاروشارۆچكەكانی عێراق ، زۆربەی چەكدارانی داعش روویان لەو بیابانە كردووە و هێزە ئەمنییەكانیش هەوڵی لەناوبردنیان دەدەن .
 

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.