Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 17:39

سوریا.. له‌ هێرشێکی ئاسمانیدا نه‌خۆشخانه‌یه‌کی ژێر زه‌وی خاپوور کرا

به‌ قوڵی 20 مه‌تر له‌ ژێر زه‌ویدا بوو
سوریا.. له‌ هێرشێكی ئاسمانیدا نه‌خۆشخانه‌یه‌كی ژێر زه‌وی خاپوور كرا
کوردستان TV
100%

له‌ سوریا هێرشێكی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌ له ژێر زه‌ویدا بوو و خاپوور كرا. 

سه‌رچاوه‌ پزیشكییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ داوه‌ كه‌ هێرشێكی ئاسمانی كرایه‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كه‌ به‌ قوڵی 20 مه‌تر له‌ ژێر زه‌ویدا بوو له‌ ناوچه‌یه‌كی بن ده‌ستی ئۆپۆزسیۆنی سوریا له‌ پارێزگای حه‌ما و ئه‌و نه‌خرشخانه‌یه‌ وێران كرا. 

سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه‌ كه‌ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ باشترین و سه‌لامه‌تترین شوێن بووه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردن و به‌هۆی ئه‌و هێرشه‌شه‌وه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن چه‌ند فرۆكه‌یه‌كی نه‌ناسراوه‌وه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ری، وێران بووه‌ و خزمه‌تگوزاریی تێدا راگیڕاوه‌. 

سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌ زیانی گیانی نه‌كردووه‌ به‌ڵام تیمه‌كانی فریاگوزاری ده‌ڵێن ئه‌مه‌ خراپترین هێرش بووه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان له‌ سوریا. 

ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ كه‌وتبووه‌ شارۆچكه‌ی كه‌فر زیتا له‌ ناوچه‌ی باكووری ریف حه‌ما و له‌ لایه‌ن فرۆكه‌كه‌ نه‌ناسراوه‌كانه‌وه‌ پێنج موشه‌كی لێدراوه‌. 

ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت هاوكارییه‌كان هێشتاش ناگه‌نه‌ شووونه‌ گه‌مارۆدراوه‌كان. 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئافی دی سوزا گوته‌بێژ به‌ ناوی یه‌كێتیی رێكخراوه‌كانی چاودێریی پزیشكی و فریاكه‌وتن كه‌ ئیئتیلافێكی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵه‌كانی خێرخوازیی پزیشكییه‌و رایگه‌یاندووه‌ وا پێشبینی ده‌كرا ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ی ژێر زه‌وی له‌ سوربا سه‌لامه‌تترین و پارێزراوترین نه‌خۆشخانه‌ بێت له‌ سوریا. 

گوتیشی هۆكاری نه‌بوونی زیانی گیانی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌دا بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ كارمه‌ندان و نه‌خۆشه‌كان بردرابوونه‌ ژوورێكی پارێزراو چونكه‌ به‌ر له‌ هێرشه‌كه‌ گوێیان له‌ ده‌نگی فرۆكه‌كان بووه‌. 

هاوكات ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ خزمه‌تگوزاریی پێشكه‌شی 50 هه‌زار كه‌س له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌كرد و له‌ مانگێكدا 150 نه‌شته‌رگه‌ریی تێدا ده‌كرا. 

ئافی دی سوزا راشیگه‌یاند ئه‌مه‌ مه‌ترسیدارترین هێرش بووه‌ كه‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر نه‌خۆشخانه‌كان له‌ سوریا، به‌ پێی ئاماره‌كانیش، ته‌نها له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو 14 هێرشی ئاسمانی كراونه‌ته‌ سه‌ر دامه‌زراوه‌ پزیشكییه‌كان له‌ سوریا. 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.