جۆن سولیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: له میانی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق هانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی داوه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت .
جۆن سولیڤان دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌ولێر و به‌غدا و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌ڕایه‌وه واشنتۆن و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا باسی له‌و سه‌ردانه‌ی كرد و رایگه‌یاند: كه سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ عێراق ئه‌نجامی باشی هه‌بووه، هه‌روه‌ها گوتی ئه‌مه‌ریكا داوای كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان ده‌كات، دووپاتیشی كرده‌وه كه داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه كه له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رێكبكه‌وێت .
سولیڤان گوتیشی: داوام له عه‌بادی كردووه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بدات.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا راشیگه‌یاند: لەگەڵ عێراق پەیوەندییە ئابوورییەکانمان پەرەپێدەدەین و ئەمریکا ڤیزا بە عێراقییەکان دەدات و ئەمریکا پشتیوانی عێراق دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر .
له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا جۆن سۆلیڤان جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به یاوه‌ریی شاندێك سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقی كرد و له میانی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی و حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا به پێى ده‌ستووری عێراق و پشتگیریكردنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.