Erbil 9°C شەممە 11 کانوونی دووەم 17:46

وه‌زاره‌تی دارایی روونکردنه‌وه‌یه‌کی له‌باره‌ی گه‌یشتنی 250 ملیار دیناره‌که‌ بۆ هه‌ولێر راگه‌یاند

به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌
کوردستان TV
#7
100%

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سیێ خاڵی له‌ باره‌ی گه‌یشتنی دوو سه‌د و په‌نجا ملیار دینار له‌ بانكی  مه‌ركه‌زی به‌غدا نێردراوه‌ بۆ فه‌رعی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند

یه‌كه‌م_رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 25/ 1/2018  بڕی(250) دوو سه‌د و په‌نجا ملیار دینار له‌ بانكی  مه‌ركه‌زی به‌غدا نێردراوه‌ بۆ فه‌رعی بانكی مه‌ركه‌زی عێراق له‌ هه‌ولێر، ئه‌م بانكه‌  په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه‌ نییه‌ و كاره‌كانیان له‌ ژێر بڕیاری بانكی  مه‌ركه‌زی دایه‌.

دووه‌م_ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی  له‌ به‌غداوه‌ پێنه‌گه‌یشتوه‌ بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌، به‌ڵكو لیژنه‌كانی  پێكهاتوو له‌ نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌رده‌وامن له‌ وردبینی له‌سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان جگه‌ له‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و ناوخۆ.

سێ یه‌م_  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری  هه‌موو لایه‌ك دڵنیا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر دابه‌شكردنی مووچه‌ و هه‌ر بڕه‌ پاره‌یه‌ك له‌ به‌غداوه‌ بێت  وه‌زاره‌تمان رایده‌گه‌ینێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.