ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خەزێنە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ناوی "ئیسماعیل هەنیە" سەرۆكی مەكتەبی سیاسیی بزوتنەوەی حەماسی فەڵەستینی خستە لیستی تیرۆرەوە.
ئەمریكا جگە لە ناوی هەنیە، ناوی هەردوو بزوتنەوەی سابرینی چەكداری فەڵەستینی و لیوای شۆڕشی میسرییەكانیشی خستە لیستی سزادانی تیرۆرەوە.
لەمبارەیەوە ریك تیلەرسۆن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند" ئەو بزوتنەوە و كەسە نوێیانەی خراونەتە لیستی تیرۆرەوە، كەسانی تیرۆریستی بنەڕەتیین، دووانیان لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و هەڕەشە لە ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكەن، كه هەڕەشەن بۆ سەر هاوپەیمانەكانی ئەمریكا، بەتایبەتی ئیسرائیل و میسر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.