Erbil 15°C پێنجشەممە 13 حوزەیران 23:31

سەرۆکی فەڕەنسا: عەفرین؛ نابێت ببێتە بەھانە بۆ داگیرکردنی سووریا

سەرۆکی فەڕەنسا له‌باره‌ى عه‌فرین ھۆشداری دایه‌ تورکیا
کوردستان TV
100%

ئیمانۆیل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا، ھۆشداری دایه‌ تورکیا لەوەی لەشکرکێشی خۆی لەدژی کانتۆنی عەفرین، نابێت ببێتە بەھانەیەک بۆ داگیرکردنی سووریا. 

ھەفتەی ڕابردوو تورکیا بەبەکارھێنانی ھێزی ئاسمانی و وشکانی لەشکرکێشییەکی لەدژی عەفرین و ھێزەکانی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) دەستپێکرد.

ماکرۆن ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ لەمیانی چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی لۆفیگارۆی فەڕەنسادا، ڕایگەیاند"  ئەگەر تورکیا بەپاساوی پاراستنی ئاسایشی سنوورەکانی خۆی، بیەوێت سووریا داگیربکات ، ئەوە دەبێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئێمە.  

ماکرۆن ووتیشی" ئەم کێشەیە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، تاوتوێدەکات، و لەسەر سروشتی لەشکرکێشییەکەی تورکیا بۆسەر عەفرین پێویستە ئەوروپییەکان و ھاوپەیمانان لەنێوان خۆیاندا گفتوگۆ بکەن. 

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.