Erbil 22°C دووشەممە 30 ئەیلوول 00:38

دانیشتنەکەی پەرلەمانی عێراق بۆ رۆژی شەممەی داھاتوو دواخرا

فراکسیۆنە کوردستانیه‌كان بایكۆتى دانیشتنه‌كه‌یان كرد
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق، بەبێ ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانیه‌كان، میوانداری حەیدەر عەبادی کرد و خوێندنەوەی بۆ چەند پرۆژەیاسایەک کرد، و دانیشتنەکە بۆ رۆژی شەممەی داھاتوو دواخرا. 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،  دانیشتنی ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆکایەتی سەلیم جبوری، و ئامادەبوونی ١٦٦ پەرلەمانتار، و حەیدەر عەبادی بەڕێوەچووە.

بەڵام فراکسیۆنە کوردستانیه‌كان وەکو ناڕەزاییەک لەدژی کەمکردنەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەی ئەمساڵ، بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد. 
 
لەسەرەتای دانیشتنەکەدا پەرلەمان میوانداری عەبادی کرد بۆ تاوتوێکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨، و لەسەر داوای ژمارەیەک لە پەرلەمانتاران بریاردرا دانیشتنەکە بە نھێنی بەڕێوەبچێت. 

سەلیم جبوری لەلایەن خۆیەوە ڕایگەیاندووە کە تاوتوێی پێداویستییەکانی پارێزگا زیانلێکەوتووەکان و ئەو پارێزگایانەی نەوت بەرھەمدەھێنن، لەگەڵ پارێزگانی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەرانیان لە ئەنجومەن و لیژنە پەیوەندیدارەکان، و ئاماژەی کردووە بەوەی  دوای تەواوبوونی گفتوگۆکان سەبارەت بە بودجە، دەکرێت عەبادی بۆ دانیشتنێکی گشتی بانگھێشت بکرێت. 

لەمیانی دانیشتنەکەدا خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای دەستپاکی کرا کەلەلایەن لیژنەی دەستپاکی و یاسایییەوە پێشەکەش کراوە، ئەوەش بەمەبەستی فراوانترکردنی دەسەڵاتەکانی دەستەی دەستپاکی.

دواتر بریاردرا دانیشتنە دوابخرێت و رۆژی  شەممەی داھاتوو جارێکی دیکە دانیشتنەکە دەستپێبکاتەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.