ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه31-1-2018 عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، په‌رله‌مانتاری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له بابه‌تێكیدا نووسیویه‌تی: سیاسی ساخته ، ڕابون مه‌عروف، زیاتر له ڕوویه‌ك.
عه‌لی حه‌مه ساڵح نووسیویه‌تی: كاك ڕابون و هه‌ر كاكێكی دیكه ئازادن گۆڕان جێده‌هێڵن و ده‌چنه هه‌ر حیزبێكی دیكه، به‌ڵام.
له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسینه‌كه‌یدا ده‌ڵێ : ئه‌م كاكه ده‌ڵێت: حیزبه‌كانی دیكه(مه‌به‌ستی گۆڕانه) توانای گۆڕانی ئه‌م باردۆخه‌یان نییه بۆیه به شه‌ریكایه‌تی سیاسی پارتی و یه‌كێتی ڕازین، خۆشیان وه‌ك بزوتنه‌وه‌یه‌كی ئازا پێناسه ده‌كات.
ده‌شڵێ، ئه‌رێ كاك ڕابون، كه‌س به‌قه‌د هاوڕێكانی تۆ له‌م سیستمه فاشیله‌ی حوكمڕانی سودمه‌ند و ده‌وڵه‌مه‌ند بووه؟ ( زۆر زۆرمان هه‌یه بۆ وتن).
له‌كۆتایی نووسینه‌كه‌شیدا ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر به‌رده‌وامبن له دروستكردنی قسه‌ی ناڕاست و هه‌وڵدان بۆ خزمه‌تكردنی به‌ره‌ی سته‌مكاری، ناچار ده‌بین ئاوڕێكی جدیتان لێبده‌ینه‌وه. هه‌موومان یه‌كتر باش ده‌ناسین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.