نەجیبە نەجیب ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە (باس)ی راگەیاند ئهمساڵ 2018 مۆڵەتی درێژخایەن بە فەرمانبەران دەدرێت، گوتی لە بودجەی 2018 ی عێراق ئەوە جێگیركراوە مۆڵەتی پێنج ساڵی لەسەر داوای فەرمانبەر بدرێت تەنها مووچەی بنەرەتی پێ دەدرێت و سەرجەم دەرماڵەكانی لێ دەبڕدرێت.
ئاماژەی بەوەدا ئەو پێنج ساڵە بۆ مۆڵەتەكە وەردەگیرێت بە مەبەستی خانەنشتی ئەژمار دەكرێت بەڵام بۆ سەرمووچە و بەرزە مووچە ئەژمار ناكرێت لەو پێنج ساڵە دەستكاری ناونیشان و پلەی فەرمانبەر ناكرێت.
نەجیبە نەجیب دووپاتی كردەوە ئەو بڕیارەی عێراق بۆ ئەوەیە بارگرانی ژمارەی فەرمانبەرانی لەسەر كەم بێتەوە، چونكە بە پێدانی مۆڵەتی درێژخایەن بە سەدان ملیار دینار بۆ بودجەی گشتی دەگەرێتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرا دەكات توێژینەوەیەك لە عێراق ئەنجامدراوە مانگانە بە گشتی فەرمانبەرانی عێراق 17 دەقیقە دەوام و كار دەكەن بۆیە زۆر رێگا پێشنیاكراوە بۆ كەمكردنەوەی قەرمانبەران، گوتیشی: حكوومەت زۆر رێگا چارەیان پێشنیار كردبوو بۆ كەمكردنەوەی فەرمانبەران بۆیە بڕیاردرا ئەو مۆڵەتە بە مووچەی بنەڕەتی بدرێت چونكە وادەكات پارەی دەرماڵە و هاتووچۆ و خەرجی تر نەدرێتە فەرمانبەران ئەوەش خەرجیەكی زۆر دەگەرێنێتەوە.
پێشووتر لهسهر داوای وهزارهتی دارایی سهرۆكایهتی ئهنجومهنی وهزیرانی ههرێمی كوردستان له 5ی نیسانی 2015 بڕیاریدا مۆڵهتی بێ موچهی فهرمانبهران له 3 ساڵهوه بۆ 5 ساڵ زیاد بكات و فهرمانبهر دهتوانێت بۆ جاری دووهم مۆڵهته 5 ساڵیهكه وهربگرێـتهوه،و وەزارەتی دارایی و ئابوورییش لە 3ی 5ی 2015 رێنمایی پێویستی بۆ ئاسانكاری جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە دەركردووە.
نەجیبە نەجیب، دەڵێت:ئەو بڕیارە فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە و حكوومەت دەتوانێت ئەو مۆڵەتە بداتە فەرمانبەرانی كوردستان.
بەپێی بڕیارەكەی بەغدا و هەرێمی كوردستانیش بێت بڕیارەكە ماوەی مۆڵەتی بێ مووچەی فەرمانبەران بۆ مەبەستەكانی خانەنشینی بە خزمەت ئەژمار دەكرێت، بەڵام ئەوەی هەرێم بێ مووچەیە و ئەوەی بەغدا بە مووچەیە.
پێشووتر سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕای گەیاند بوو مامۆستایان و پزیشكان و خاوەن پلە تایبەتەكان بۆیان دەبێت بۆ ماوەی دوو ساڵ مۆڵەتی بێ موچە وەربگرن،بەڵام ئەو ماوەیە بە خزمەت ئەژمار ناكرێت بۆ خانەنشینی سودی لێوەرناگرێت، بەپێی بڕیارەكەی عێراق بێت هەموو فەرمانبەرێك دەتوانێت مۆڵەتی پێنج ساڵی داوا بكات.
شوان بەرزنجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.