Erbil 20°C دووشەممە 30 ئەیلوول 04:22

سعوودیه‌ ده‌ست به‌سه‌رکراوانی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵی ئازاد کرد

له‌ هوتێلی ریتز كارلتۆن له‌ شاری ریازی پایته‌خت ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون
کوردستان TV
100%

رۆژنامه‌ی سه‌بقی ئه‌لیكترۆنی سعوودی بڵاوی كردووه‌ته‌وه‌، به‌رپرسێكی سعوودی رایگه‌یاندووه‌، سه‌رجه‌م ده‌ستبه‌سه‌ركراوان له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی گه‌نده‌ڵی، ئازاد كران كه‌ له‌ هوتێلی ریتز كارلتۆن له‌ شاری ریازی پایته‌خت ده‌ست به‌سه‌ر كرابوون.

رۆژنامه‌كه‌ ورده‌كارییه‌كانی پشت ئازادكردنی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه‌ و هێشتاش ئه‌وه‌ دیار نییه‌ ئایه‌ ژماره‌یه‌ك له‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ كه‌ ئازادكراون ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێنه‌وه‌ یان نا.

ئازادكردنی ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا، ملیاردێر و شازاده‌ی سعوودیه‌، وه‌لید بن ته‌لال كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ پرسه‌كانی گه‌نده‌ڵی ده‌ستبه‌سه‌ركرابوو له‌ هوتێل ریتز كارلتۆن، ئازاد كرابوو.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.