Erbil 11°C شەممە 23 تشرینی دووەم 23:11

عه‌لی خامه‌نه‌یی : ئه‌مریکا رێکخراوی تیرۆریستی داعشی گواستۆته‌وه‌ ئه‌فغانستان

هه‌وڵده‌دات ئاسایشی ئیسرائیل ده‌سته‌به‌ر بكات
کوردستان TV
100%

عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران، رایده‌گه‌ێنێ كه‌ ئه‌مریكا رێكخراوی تیرۆریستیی داعشی گواستۆته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان.

ئاژانسی هه‌واڵیی ئیرنا بڵاوی كرده‌وه‌، خامنه‌یی له‌ گوتارێكیدا كه‌ له‌ تارانی پایته‌ختی وڵاته‌كه‌ی پێشكه‌شیكردووه‌، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا له‌پشت هێرشه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی ئه‌فغانستانه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌دان كه‌س تیایدا كوژران.

خامنه‌یی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد داعش كه‌ له‌ عێراق و سووریا له‌ناوبراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ ئاراسته‌ی ئه‌فغانستان كراوه‌ و گوتی: ئه‌مریكا داعشی گواستۆته‌وه‌ بۆ ئه‌فغانستان، به‌مه‌یش هۆكار بۆ سه‌پاندنی هه‌ژموونی خۆی له‌ ناوچه‌كه‌ ده‌ره‌خسێنیت و هه‌وڵده‌دات ئاسایشی ئیسرائیل ده‌سته‌به‌ر بكات.

خامنه‌یی باسی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانیان ده‌كات بێ له‌به‌رچاوگرتنی شیعه‌ و سوننه‌ خه‌ڵكان ده‌كه‌نه‌ ئامانج، به‌وه‌یش حكوومه‌تی واشنتۆن وڵاتانی ناوچه‌كه‌ی به‌رداوه‌ته‌ یه‌كتری و هه‌وڵیداوه‌ ئیسرائیل له‌بیر بباته‌وه‌.

له‌ ماوه‌ی مانگی رابردوودا، به‌ هۆی هێرشه‌كانی تاڵیبان و داعشه‌وه‌ له‌ ئه‌فغانستان، 282 سڤیل كوژران و زیاتر له‌ 500ی دیكه‌ش برینداربوون.

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.