Erbil 16°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 08:00

میلیشیای نوجه‌بای عێراق هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌کانی ئه‌مریکا ده‌کات

هه‌نگاوی پێویست ده‌گرێنه‌ به‌ر
کوردستان TV
100%

سكرتێری گشتی بزووتنه‌ی نوجه‌با كه‌ گرووپێكی سه‌ربه‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌ له‌عێراق، هه‌ڕه‌شه‌ له‌ هێزه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێ  ،ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ داگیركه‌ر داده‌نرێن و هه‌نگاوی پێویست له‌به‌رامبه‌ریان ده‌گرێنه‌ به‌ر.

به‌ پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌رییه‌ ئه‌كره‌م كه‌عبی، سكرتێری گشتی بزووتنه‌ی نوجه‌با ،به‌ ئاژانسی فارسی ئێرانی راگه‌یاندووه‌: ئه‌گه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق نه‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌ به‌ داگیركه‌ر داده‌نرێن و هه‌نگاوی پێویست له‌به‌رامبه‌ر ده‌ركردنییان ده‌گرێنه‌ به‌ر.

گوتیشی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ عێراق له‌ به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و گه‌له‌كه‌یدانییه‌، به‌ڵكو مانه‌وه‌یان سه‌رچاوه‌ی كاولكاری و پاڵپشتیكردنه‌ له‌ تیرۆر .

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.