Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:18

هه‌سه‌ده‌ فڕۆکه‌یه‌کی تورکیای خسته‌خواره‌وه‌و چیای بڕسایاى کونترۆل کرده‌وه‌

تائێستا توركیا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی رانه‌گه‌یاندووه‌
کوردستان TV
100%

هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده‌" فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیای له‌ ناوچه‌یه‌كی باكووری شاری عه‌فرین خسته‌خواره‌وه‌.

به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك، كه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكراته‌وه‌ ده‌ركراوه‌و له‌ مالپه‌رى فه‌رمی خۆیان‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌" كه‌ هێزه‌كانیان فڕۆكه‌یه‌كی چاودێری توركیایان له‌ جۆری درۆن له‌ ناحیه‌ی بولبوله‌ی باكووری عه‌فرین خسته‌ خواره‌وه‌، به‌لام تائێستا حكومه‌تی توركیا هیچ راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمی له‌مباره‌یه‌وه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

فرۆكەی درۆن  فرۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانە و بۆ كاری سیخوڕیكردن، لەكاری سەربازییش بۆ ئاشكراكردنی شوێنەكان بەكاردێت.

هەر ئەمڕۆ هێزەكانی هەسەدە توانیویان چیای بڕسایا كونترۆل بكه‌نه‌وه‌ ، كە شەوی رابردوو توركیا رایگەیاندبوو دەستی بەسەر ئەم چیایە گرتووە. 

چیای بڕسایا بە شوێنێكی ستراتیژی دادەنرێت، چونكە لەم شوێنەوە یەپەگە دەتوانێت بەسەر شارۆچكەی ئەعزاز زاڵ بێت و لەوێشەوە بۆردومانی ناحیه‌ی كلیسی توركیا بكات.

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.