گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە داڤۆس سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق پابەندبوونی خۆیان بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دووپاتکردووەتەوە.
سەعد حەدیسی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی رایگەیاند" لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا لە داڤۆس حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا گفتوگۆیان کردوو، هەردوولاش جەختیان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەکان بە گوێرەی دەستووری عێراق کردەوە".
گوتیشی: "سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و عێراق دووپاتی چارسەرەکردنی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانیان کردەوە، دوای ئەوەی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرایەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.