له وه‌رزی زستاناندا كاتێ پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌مان ده‌گاته 37 پله‌ی سه‌دی له هه‌مان كاتدا پله‌ی ژووره‌وه نزیك ده‌بێته‌وه له 20 پله‌ی سه‌دی ، هیچ گومانی تێدانیه هه‌موو كهرستهكانیش سارد ده‌بن ،به‌ڵام زۆر جار ئێمه واهه‌ست ده‌كه‌ین ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له كانزا دورستكراون زۆر ساردترن له‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی كه له ماده‌ی ته‌خته دورستكراوه.
هۆكاری ئه‌م هاوكێشه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه كه ماده كانزاییه‌كان گهینهرێكی باشی گه‌رمییه به شێوه‌یه‌كی خێرا گه‌رماییه‌كه ده‌گاته جه‌سته‌مان ، به‌و هۆییهش گه‌رمی ده‌سته‌كانمان له ده‌ست ده‌ده‌ین و زیاتر هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ین ئێمه‌ش وادهزانیین كه كانزاكه ساردتره.
كاتێ ده‌ست بۆ ئه‌و مادانهدهبیت كه له ته‌خته دورست كراوه هێنده‌ی ماده كانزاكان سارد نین ، چونكه ته‌خته به پێچه‌وانه‌ی كانزاكان گهینهرێگی بشی گه‌رمی نیه له‌به‌ر ئه‌وه كه‌متر گه‌رمیمان لێ وه‌رده‌گرێت .
شایانی باسه هه‌م ته‌خته‌و هه‌م كانزاكان له ناو ژوورهكانیشمان هه‌مان پله گه‌رمیان هه‌یه ، ته‌نیا جیاوازییه‌كه له‌و بڕه گهرمییهدایه كه هه‌ریه‌ك له ته‌خته و كانزا له جه‌سته‌مانه‌وه وه‌ریده‌گرن.
سه‌رچاوه/ چی بۆچی چۆن ؟
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.