Erbil 21°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:15

وەزارەتی پەروەردە: بەغدا بڕیاری زیادکردنی ئەندامانی لێژنەی ووردبینى دەرکرد

وەزارەتی پەروەردەی ھەرێم، لەروونکردنەوەیەک بلاو ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەممە 29/1/2018، وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەیەکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو: "دوابەدوای پەیوەندیکردن لەگەڵ سەرۆکی لێژنەکانی وردبینی میلاکی فەرمانبەرانی ھەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی، گفتوگۆ لە سەر چۆنیەتی بەرێوەچوونی وردبینییەکە، بە لێژنەکەی بەغداد ڕاگەیاندرا، کە پڕۆسەی وردبینی سستە و زۆر دەخایەنێت، بۆیە داوای زیادکردنی ئەندامانی لیژنە کرا.

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە روونکردنەوەکەدا، ئاماژەی بەوەش داوە، کە بۆ ئەم مەبەستەش بەغدا بڕیاری زیادکردنی ئەندامانی لێژنەکەی دەرکرد، کە بەشێوەیەک ١٠ ئەندام لە چاودێریی دارایی کەرکووک بۆ وردبینی پارێزگاکانی سلێمانی، گەرمیان و ھەڵەبجە، دەستنیشان کرا، ھەروەھا ٩ ئەندام لە چاودێری دارایی پارێزگای مووسڵ بۆ وردبینی پارێزگای دھۆک، دەستنیشان کرا، دوو بۆ سێ ئەندامیش لە چاودێری دارایی پارێزگای کەرکووک بۆ وردبینی بەرێوەبەرایەتیی خوێندنی کوردی لە کەرکووک دەستنیشان دەکرێت.

وەزارەتی پەروەردە، جەختی لەوەش کردووەتەوە، کە لە کۆبوونەوەی دوێنێ یەکشەممە 28/1/2018، ھەردوو وەزیری پەروەردە و تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیار لەسەر ئاسانکاری تەواو بۆ ئەندامانی لیژنەکان دراوە و پێداگری لەسەر دیاریکردنی کاتی تەواوبوونی کاری لیژنەی وردبینییەکە کراوەتەوە، ھەرچەندە وەزارەتی پەروەردە گەورەترین وەزارەتی ھەرێمی کوردستانە و کاتی زۆرتری پێویستە لەم پڕۆسەیەدا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.