عه‌فرین و سروشته ده‌وڵه‌مه‌ند و دڵڕفێنه‌كه‌ى، شایه‌نى ئه‌وه‌یه له پێناویدا بجه‌نگیت....
دایانه دارك نووسه‌رێكی به‌ریتانییه له‌سه‌ر كلتورى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له بابه‌تێكدا له ماڵپه‌ڕی بی بی سی باس له عه‌فرین و سرووشته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كه‌ی و كۆمه‌ڵێك زانیاری ده‌رباره‌ی مێژووی عه‌فرین و كیچشهكانی ئه‌مڕۆی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌كات و ده‌ڵێت:
ناوچه‌ى عه‌فرین به "كوردداغ" واته (چیاى كوردان) ناسراوه، له عه‌فرین 360 گوندى كورد نشین هه‌ن كه چڕترین ناوچه‌ى كوردنشینى سوریا پێكده‌هێنن.
ڕووبارى عه‌فرین له باكوورى ڕۆژهه‌ڵاته‌وه به‌ناو گرده پر دره‌خته‌كاندا ده‌ڕوات و عه‌فرین به دۆڵه چڕ‌و پڕه‌كان، خاكه سووره باشهكهى به‌ناوبانگه و ناسراوه به به‌رهه‌مى میوه و گوێزى نایاب به تایبه‌تى و له هه‌مووشى به‌ناوبانگتر زه‌یتوونه بهتامهكهیهتى.
دانیشتووانى ناوچه‌ى عه‌فرین تا ئێستا تیبینى هیچ مار و دوپشكیان له كێڵگه‌كاندا نه‌كردووه و ئاویش به خووڕ ده‌ڕوات.
ئاوى ڕووبارى ماندانكى له ساڵى 2004 دا، به‌هۆى بهنداوێكهوه گل درایه‌وه كران به باخچه و ڕێگا كۆنه‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ى دوعا‌و چادووى لى كرابێت دیارنه‌مان و بوون به ده‌ریاچه‌یه‌كى باریك و درێژ.
له كۆتایى ههفتهكاندا خه‌ڵكى ناوچه‌كه له نزیك كه‌ناره‌كانى ده‌ریاچه‌كه به‌مه‌به‌ستى گه‌شتوگوزار و سه‌یران كۆده‌بنه‌وه، زمانى عه‌ره‌بى له عه‌فرین زۆر به‌كه‌مى قسه‌ى پێده‌كرێت، پیاوى به ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوو هێشتا جلى ره‌سه‌نى كوردى له‌به‌ر ده‌كه‌ن.
ناوچه‌ى عه‌زازى كه دراوسێى عه‌فرینه نیشتمانێكه بۆ توركمان و عه‌ره‌به‌كان هه‌روه‌ها كوردى سوننه مه‌زهه‌بیش له‌وێ ده‌ژین، به‌ڵام ناسنامه‌ى كوردایه‌تى به پێى مه‌زهه‌ب و ئایین نییه به‌ڵكو به پێى پێوه‌رى نه‌ته‌وه‌یى و كلتورییه.
ئاسارهوانیكى كۆنى زۆر گه‌وره‌ى سه‌رده‌مى رومانى فراوان و شۆینهوارى هورى ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕووبارى عه‌فرین له ناو بینایى سنوورى توركیا، خاڵیكى كۆن و به‌هایه‌كى روونى داستانی تێكۆشان و خه‌باتى ئه‌م ناوچه‌یه كه رامان و داڵغه‌و گرفتى كێشه‌كانى ئه‌مڕۆ ده‌رده‌خات.
ناوچه‌ى هورى له كات و زه‌مانێك وه‌ك بنكه‌یه‌كى سه‌ربازى خزمه‌تى به رۆمانییهكانی كردووه كه رووبه‌رووى ئه‌نجامى هێرشه‌كانى ئیمپراتۆریه‌تى ئه‌رمه‌نیه‌كان ده‌بوونه‌وه بۆ سه‌ر باكوور، هه‌روه‌ها له سه‌ده‌ى چواره‌م بوو به بنكه‌یه‌كى گرنگ بۆ كریسیانهكان و قه‌شه‌یه‌كى خۆیان هه‌بوو به‌ڵام له سه‌ده‌ى 12 كریستیانه‌كان روڵى ستراتیجى له‌ده‌ست ده‌ده‌ن له‌م هه‌رێمه.
له عه‌فرین شوێنێكى مێژوویى هه‌یه پێى ده‌وترێت "ئهلنهبى هورى" سه‌قفى ئه‌م شوێنه شێوازێكى هه‌ره‌مى هه‌یه و مه‌زارگه‌ى یوریا حیسین له‌وێیه، به پێى كتێبى پیرۆز یوریا حیسین له‌لایه‌ن شا ده‌یڤید شاى ئیسرائیله‌وه كوژرا، بۆ ئه‌وه‌ى خۆشه‌ویسته جوانه‌كه‌ى له خۆى ماره بكات.
ئێستا ئه‌م شوێنه‌واره له لایه‌ن موسڵمانه‌كانه‌وه وه‌ك مهزارێكى پیرۆز سه‌یر ده‌كرێت و مزگه‌وتێكی له‌سه‌ر دروستكراوه و له لایه‌ن خێزانێكى كورده‌وه چاودێرى ده‌كرێت كه باوكى خێزانه كورده‌كه قاچێكى له‌ده‌ستداوه، هۆى له‌ده‌ستدانى قاچى له جه‌نگ نه‌بووه به‌ڵكو له كێڵگهیهكى ئه‌ڵغام له كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى له سنوورى توركیا به‌مه‌به‌ستى سه‌ردانى خزمانى خۆى كردووه.
ناكۆكى و كێشه‌كانى سنوور
كێشه سنووریه‌كانى سووریا له ساڵى 1935 دا ره‌نگیاندایه‌وه و ئیستعمارى فه‌ره‌نسى كێشه‌كانى قوڵتر كرده‌وه.
ئه‌م نه‌خشه‌یه دابه‌شبوونى ئاینى و نه‌ته‌وه‌یى سووریا نیشانده‌دات پێش ئه‌وه‌ى فه‌ره‌نسا سه‌نجه‌قى ئهلیكساندریتاى سه‌ر كه‌نارى ده‌ریاى ناوه‌راست پێشكه‌شى توركیا بكات وه‌ك بهرتیلێك بۆ ئه‌وه‌ى توركیا له جه‌نگى جیهانى دووهه‌م بێ لایه‌نى هه‌لبژێرێت.
دواتر توركیا ناوه‌كه‌ى گۆڕى بۆ هاتاى پاشان ڕێژه‌ى دانیشتوانى به 50%ـى عه‌ره‌ب و 40%ـى تورك و 10%ـى ئه‌رمه‌ن مه‌زه‌نده كرا، نه‌خشه‌كانى سووریا تا ئێستاش سنوورى هاتاى به ( كاتى داده‌نێن).
له ماوه‌ى 7 ساڵى جه‌نگى ناجێگیر و ناوخۆى سووریا، ناكۆكى و ململانێى پارته‌كان به ڕۆتینى نه‌خشه به‌رهه‌م دێنن و هه‌وڵى كۆنتڕۆڵى ئه‌و هه‌رێمانه ده‌ده‌ن كه له‌ژێر كۆنتڕۆڵى خویاندایهو ناوچه‌كانى سووریا به به‌رده‌وامى له گۆڕاندایه.
عه‌فرین كۆتا قوربانى ده‌ستى توركیایه كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى هاتاى و باشوورى ئیدلیبى ژێر ده‌سته‌ى سوپاى ئازاد، ئێستا هێزه‌كانى توركیا چوار دهورهى عه‌فرینیان داوه بۆ په‌لاماردانى هێزه كوردییه‌كان كه ناوى تیرورستی خستوته پالیان و ده‌یه‌ویت له ناوچه‌كه‌یان ده‌ریان بخات.
پێشبڕكێ و پێكداچووى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان
كاتێك له هاوینى ساڵى 2012 هێزه‌كانى به‌شار ئه‌سه‌د له باكوورى سووریا كشانه‌وه، هێزه ڕێكخراوه‌كانى پارتى یه‌كێتى دیموكرات (په‌یه‌ده) ئه‌و بۆشاییه‌ى پر كرده‌وه كه كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى سووریا دروستى كردبوو.
له كاتێكدا توركیا هه‌ر وه‌ك درێژكردنهوهیهكه له "په‌كه‌كه"، به‌ڵام پارتى په‌یه‌ده هه‌ر زوو سیسته‌م و ئیداره‌ى په‌روه‌رده‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى خۆیان له ناوچه‌كه‌دا جێبه‌جێ كرد.
باڵى سه‌ربازى په‌یه‌ده، یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل "یه‌په‌گه" ده‌ستبه‌جێ بوونه سه‌ربازى ناوچه‌كه، سه‌ربازى كورد ئازا‌و جه‌نگاوه‌رن هه‌روه‌ك چۆن له مێژوودا له لایه‌ن عوسمانییه‌كان و فه‌ره‌نسییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندى خۆیان شه‌ڕیان به كورده‌كان كردووه، ئه‌مڕۆش له‌لایه‌ن ئه‌مریكییه‌كان، كورده‌كان وه‌ك یارمه‌تیده‌ر له جه‌نگدان و رووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى گروپى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى (داعش) شه‌ڕ ده‌كه‌ن له سوریا.
هه‌ر چه‌نده ناكۆكى له نێوان پارته كوردییه‌كان هه‌یه‌و ئه‌و هه‌موو ره‌خنه تونده‌ى كه له پارتى (یه‌په‌ده) گیراوه كه ئه‌وان به‌رامبه‌ر دانیشتوانى ناوچه‌كه كردوویانه به‌رامبه‌ر به عه‌ره‌به‌كان، به‌ڵام كورده‌كان هه‌میشه هه‌وڵى یه‌كڕیزى ناو خۆیان ده‌ده‌ن و په‌یه‌ده هه‌موو ئه‌و ره‌خنانه به درۆ ده‌خاته‌وه و ئه‌ڵێ راست نین.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ململانى و پێشبڕكێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان و پێكداچووندا جه‌نگ له پێناو عه‌فرین زۆر خوێناوى ببێت.
خه‌ونى كورد بۆ دروستبوونى هه‌رێمێكى دیمو‌كراتى فیدڕاڵى و خه‌ونى توركیا بۆ دروستبوونى ناوچه‌یه‌كى ئازاد له تیرۆریست ره‌نگه سه‌ره‌نجامى دابه‌شبوونى سوریاى به ئه‌مرى واقع لێ بكه‌وێته‌وه.
كه‌س نازانێت قه‌ده‌ر چى له هه‌گبه‌كه‌یدا بۆ عه‌فرین هه‌ڵگرتووه؟
خه‌ونى هه‌رلایه‌ك به‌دى بێت، بۆ لایه‌نه‌كى تر وه‌ك مۆته‌كه وایه.
دایانه دارك، چه‌ندین كتێبى نوسیووه له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگاى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌ك كتێبى خانووه‌كه‌م له دیمه‌شق روانینێكه له‌سه‌ر ره‌وشى قه‌یرانى ناو سوریا له 2016 و بازرگانى سوریا له 2018 .
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانی/ سیروان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.