به‌گوێره‌ی ره‌شنووسی یاسایه‌ك كه پێشكه‌شی سیناتی وڵاتی پۆڵۆنیا كراوه، ئه‌گه‌ر یاساكه په‌سه‌ند بكرێت كه‌س بۆی نییه به‌هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی نازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له پۆڵۆنیا ئه‌نجامیانداوه، ئه‌م وڵاته به تاوانبار بزانن و هه‌ركه‌سێك ئه‌مه بكات سزای زیندانی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.
به‌م هۆیه‌شه‌وه بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسڕائیل رایگه‌یاندووه: من زۆر دژی ئه‌م یاسایه‌م و هیچكه‌س ناتوانێ مێژوو بگۆڕێت و حاشا له هه‌بوونی هۆڵۆكۆست بكات و به‌رپرسیارێتیی له‌سه‌ر شانی خۆی لاببات.
ئه‌ڵمانیای نازیی له‌سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانیدا هێرشی كرده سه‌ر پۆڵۆنیا و ئه‌م وڵاته‌ی داگیركرد و له‌وێ ئۆردوگایه‌كی كاری زۆره‌ملێی درووستكرد به‌ناوی ئاشۆڤیتس كه له سه‌روبه‌ندی ئه‌م جه‌نگه‌دا 3 ملیۆن جوله‌كه‌ی پۆڵۆنیا له‌م ئۆردوگایه یان له شوێنی دیكه و به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر كوژران.
به‌رپرسانی پۆڵۆنیاش ماوه‌یه‌كی زۆره ناكۆكن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی ( ئۆردوگای مه‌رگی پۆڵۆنیا )، ئه‌وه‌ش چونكه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به‌یانگه‌ری هاوكاری حكومه‌تی ئه‌وسای ئه‌م وڵاته‌یه له‌گه‌ڵ نازییه‌كان و به‌رپرسیارێتیی میژوویی ده‌خاته سه‌ر شانی وڵات و حكومه‌تی پۆڵۆنیا.
سه‌رچاوه / یۆرۆ نیوز
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.