Erbil 28°C دووشەممە 30 ئەیلوول 10:18

حه‌شدی شەعبی دوور لە هەموو بنەمایەکی یاسایی دەروازەی ترێبیلی نێوان عێراق و ئوردن بەرێوەدەبات

ئەو میلیشیایانە تەواوی سەرچاوە داراییەكانی ئەو دەروازەیە بۆ خۆیان قۆرخ دەكەن
حشدی شەعبی دوور لە هەموو بنەمایەكی یاسایی ، دەروازەی ترێبیلی نێوان عێراق و ئوردن بەرێوەدەبات
کوردستان TV
100%

دوای تێپەڕبوونی 5 مانگ بە سەر دووبارە كردنەوەی دەروازەی نێوان عێراق و ئوردن كە رێككەوتنێكی فەرمی واژووكرا بۆ كردنەوەی دەروازەی ترێبیل بەمەبەستی هاتووچۆی گەشتیاران و ئاڵوگۆڕی بازرگانی ، كەچی ئەو دەروازەیە لە ژێر دەستی میلیشیاكانی حزبولڵای عێراقیدا ماون كە میلیشیایەكی حشدی شەعبین .

بەرپرسە ناوەخۆییەكانی پارێزگای ئەنبار و ئەفسەرەكانی سوپای عێراق رایانگەیاند كە تەواوی دەروازە نێودەوڵەتییەكەی نێوان عێراق و ئوردن لە ژێر دەستی میلیشیاكانی حشدی شەعبی حزبولڵای عێراقی دان و ئەفسەرو پۆلیس تەنها بە شێوەیەكی لاوەكی لەو دەروازەیەن و هیچ دەسەڵاتێكیان نییە لە رووی كارگێرییەوە ، ئەو میلیشیایانەش تەواوی سەرچاوە داراییەكانی ئەو دەروازەیە بۆ خۆیان قۆرخ دەكەن .

ئەو میلیشیایانەی حشدی شەعبی تۆمەتباركراون بە ئاودیوكردنی كەل و پەلی بەسەرچوو و نایاسایی بەرامبەر وەرگرتنی پارەیەكی زۆر لە بازرگانان .
لە 30ی مانگی ئابی ساڵی رابردوو ئەو دەروازە سنوورییە كرایەوە بەناوی ترێبیلی عێراقی و لە لای ئوردنیشەوە بەناوی كەرامە كە كەوتۆتە نێ,ان شاری روتبەی عێراقی و شاری روەیشدی ئوردنی .

تێكڕای ئاڵوگۆری بازرگانی ساڵانە لەو دەروازەیە دەگاتە نێوان 4 تا 5 ملیار دۆلار

 

 

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.