Erbil 32°C دووشەممە 30 ئەیلوول 12:27

ئەمریکا: داوا لە بەغدا دەکەین بۆ چارەسەری کێشەکان گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر بکات

ئەمریکا: پشتیوانیی لە گفتوگۆی  نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین
کوردستان TV
100%

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئەمڕۆ داوای لە بەرپرسانی عێراق کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ هەولێر، کار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی بکەن و کێشەکانی وەک پێدانی مووچە و کردنەوەی فڕۆکەخانەکان چارەسەر بکەن.

رۆژی یەکشەممە جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ حەیدەر عەبادی و بەرپرسانی دیکەی عێراق لە بەغدا کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانی ئەنجامدا.

جۆن سولیڤان رایگەیاند "یەکگرتوویی، باشترین چەکی عێراقە لە دژی داعش و گرووپە تووندڕەوەکانی دیکە. بۆیە ئێمە بە تەواوەتی پشتیوانیی لە ئەنجامدانی گفتوگۆی کردەیی لە نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین".

جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند "لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆمدا دووپاتمکردەوە کە پێویستە گفتوگۆی بەردوام لەنێوان حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبێت و بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێدانی مووچەو کردنەوەی فڕۆکەخانەکان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کاربکەن".  

بەپێی راگەیێندراوێکی ئۆفیسی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆوبوونەوەکەی عەبادی و سولیڤاندا گفتوگۆ لەبارەی  پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەنجامی کۆبوونەوەکانی لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی بۆ کاراکردنی رێککەوتنی کاری هاوبەشی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵات کراوە.

 ئەمڕۆ یەکشەممە 28-1-2018، جۆن سولیڤان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی شاندێکی هاوبەشی ئاژانسە جیاوازەکان گەیشتە بەغدا، بۆ بەشداریکردن لە "لیژنەی باڵای هاوئاهەنگی"، بەمەبەستی بەهێزکردنی هاوبەشیی درێژخایەن لەگەڵ عێراقدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.