Erbil 15°C پێنجشەممە 02 ئایار 22:48

کۆی بردنه‌وه‌کانی بووه‌ حه‌وت سه‌رکه‌وتن

به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو پێنج خاڵ یاریه‌كه‌ی برده‌وه‌
کوردستان TV
100%


له‌میانی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی بیسته‌هه‌می خولی باسكه‌ی ئه‌وروپا یانه‌ی ڤالنسیا میوانداری یانه‌ی خیمكی رووسی كردو یاریه‌كه‌ی به‌ئه‌نجامی هه‌شتاو پێنج خاڵ به‌رامبه‌ر هه‌شتاو سێ خاڵ برده‌وه‌.

 یاریه‌كه‌ به‌گه‌رم و گوریه‌وه‌ له‌نێ،ان هه‌ردوولا به‌رێوه‌ده‌چوو به‌تایبه‌ت كه‌ به‌درێژای یاریه‌كه‌ هه‌ردوو تیپ بۆ دوازده‌ جار یاریه‌كه‌یان یه‌كسان كرده‌وه‌، تا دواجار یاریه‌كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی ڤالنسیا به‌كۆتا هات.

به‌مه‌ش كۆی بردنه‌وه‌كانی ڤالنسیا بووه‌ حه‌وت سه‌ركه‌وتن و سێزده‌ دۆران ، له‌به‌رامبه‌ردا خیمكی له‌نۆ یاری شكستی خواردوه‌و یازده ‌بردنه‌وه‌شی هه‌یه‌. 

باسکە

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.